ئەو 6 ئامانجەی مێسی لە 2023 هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات

 بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ و گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 800

مێسی لە 2022 گەورەترین ئامانجی بەدەستهێنا و ناسناوی جامی جیهانی لەگەڵ ئارجێنتینا بردەوە، دوای وەرگرتنی پشوویەکی کورت، لیۆنێل گەڕایەوە پاریس و پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەکەی کردەوە، مێسی لە ساڵی نوێ بەدوای شەش دەسکەوتی نوێ دەگەڕێت، ئەو شەش ئامانجەی مێسی لە ساڵی 2023 ئەمانەن:

1-  بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئامانجی سەرەکی مێسییە، دوای ئەوەی یانە فەرەنسییەکە زیاتر لە جارێک لێی نزیک بووەوە، بەڵام بە ناسناوەکە نەگەیش، لیۆ ده‌یه‌وێت بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ خه‌ونی پاریس بكاته‌ راستی.

2-  گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 800 لە چارەنووسیدا، ئەم ئامانجەی مێسی تەواو نزیکە، چونکە پێویستی بە تەنیا 7 گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بەم ژمارەیە بگات.

3-  گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 100 لەگەڵ ئارجێنتینا، لە گەیشتن بەم ئامانجەش ئەرکی ئاسانە، چونکە تەنیا دوو گۆڵی دیکەی پێویستە.

4 ـ تۆمارکردنی 5 گۆڵ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 700 لەسەر ئاستی یانەکان.

5-  گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 500 لە خولی نێوخۆیی، مێسی لەم یارییانەی لەگەڵ سانجێرمان ماویەتی پێویستی بە 13 گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە 500 گۆڵ لە خولە نێوخۆییەکان.

6-  گەیشتن بە ئەسیستی ژمارە 300 لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، مێسی تەنیا سێ ئەسیستی دیکەی پێویستە بۆ گەیشتن بەم دەسکەوتە، ئامارێکی ناوازە دەبێت بۆ مێسی چونکە بە سێ ئەسیستی دیکە، لیۆ كۆی به‌شدارییه‌كانی له‌ گۆڵكردن له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان ده‌گاته‌ 1000 گۆڵ.