پۆلیسی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی 2022ی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی 2021دا 12 هه‌زار و 645 تاوان تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 11 هه‌زار و 504 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و هێشتا 1141 تاوان واته %9ی دۆسیه‌كان له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌ڵام له ساڵی 2022دا 7هه‌زار و 678 تاوان ئه‌نجامدراون و 6 هه‌زار و 894 تاوان ئاشكرا كراون و ته‌نیا %10یان ماون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر، له ماوه‌ی ساڵی 2021دا 5 هه‌زار و 146 تۆمه‌تبار له هه‌موو تاوانه جیاجیاكانی (كوشتن، دزی، ساخته‌كاری، مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌قه‌كردن، رێگریكردن،.. هتد) ده‌ستگیر كراون.
له باره‌ی تاوانی كوشتنیشه‌وه، له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، ساڵی 2021 له هه‌موو سنووری پارێزگای هه‌ولێر 79 حاڵه‌تی كوشتن هه‌بووه، له‌و ژماره‌یه 78 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.
له باره‌ی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردنه‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه 28 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و 24 حاڵه‌تیان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دراونه‌ته دادگا.
له باره‌ی ئاماری 2022ی تایبه‌ت تاوانی كوشتنه‌وه، هاتووه: 62 تاوان تۆمار كراوه و 55 تاوانیان ئاشكرا كراون و 79 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.
سه‌باره‌ت به تاوانی رێگریكردنیش هاتووه: 9 تاوان تۆمار كراون و 8یان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دراونه‌ته دادگا.
یه‌كێكی دیكه له‌و تاوانانه‌ی ساڵی 2022 ئه‌نجامدراوه، تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل بووه و 59 تاوان تۆمار كراون و 53یان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و راده‌ستی دادگا كراون.
له باره‌ی چه‌كه‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر له ساڵی رابردوودا 1392 ده‌ستیان به‌سه‌ر 1392 پارچه چه‌كدا گرتووه.
هه‌روه‌ها 697 كه‌سیان به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركردووه و 226 تۆمه‌تباریش به تۆمه‌تی ساخته‌كاری ده‌ستگیر كراون.
له باره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر له ساڵی رابردوودا 88 كه‌سیان به تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن پێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
سه‌باره‌ت به تاوانی ئاژاوه‌گێڕی، پۆلیس رایگه‌یاندووه، 398 ئاژاوه‌گێڕیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و 976 سواڵكه‌ریش له هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاماره‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، ساڵی رابردوو له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 77 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراون.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران له 2022دا ئاماره‌كه‌ی پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه 333 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و 582 تۆمه‌تباریش له لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبه‌ش ده‌ستگیركراون.