سیڤی سێ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سیڤی سێ کاندیدی نوێ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمەرگە، ئەوقاف و وه‌زاره‌تی هەرێم بۆ کاروباری بەغدا گەیشتوونه‌ته پەرلەمانی كوردستان.
بەگوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوی فەرمی سیڤی هەر سێ کاندیدی وەزیری پێشمەرگە، ئەوقاف و هەرێمی ناردووەتە پەرلەمانی كوردستان.
هەر بەپێ زانیارییەکان، سیڤییەکان لە ده‌ستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانن و بەر لە 48 كاتژمێر پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان پێیان، دەخرێنە بەردەم پەرلەمانتاران.
بڕیارە رێباز بێرکۆتی لە شوێنی شۆرش ئیسماعیل ببێتە وەزیری پێشمەرگە و ئەحمەد کانی لە شوێنی پشتیوان سادق ببێتە وەزیری ئەوقاف و ئەحمەد عەسکەری لە شوێنی خالید شوانی ببێتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا.