مكارتی بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
کێڤن مکارتی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا دەکات، بۆ هاوکاریکردن لە دەرچوونی بەسەرۆک ئەنجوومەنەکە.
مکارتی رایگه‌یاند، ترەمپ لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی کۆمارییەکان قسەیکردووە و داوایلێکردوون دەنگم پێبدەن.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا گوتی: "تاکە شت کە دەمەوێت خەڵکی ئەمه‌ریکا بیزانن ئەوەیە، من لە خزمەتکردنییان کۆڵنادەم".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لە کۆتاییدا کۆمارییەکان کاری باشیان کرد و هاوکاربوون، دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بکەم، ناکرێ هیچ کەس نکۆڵی لە رۆڵ و کاریگەری ئەو بکات، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵمدا بووە و تەلەفۆنی بۆ دەکردم و قسەی لەگەڵ ئەندامانی کۆمارییەکان دەکرد، هاوکارێکی باش بوو تا دوا ئەنجامی دەنگدانەکە لەگەڵمدا بوو".
دواجار کێڤن مکارتی هاته شوێنی نانسی پێڵۆسی و بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كه بۆ یه‌كه‌مجار پیڵۆسی له 2007 تا 2011، سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بوو و دواتر له 2019ـه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی مکارتی، كۆتایی به سه‌رده‌می ئه‌و هات.