ئه‌مه‌ریكا به توندی ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی دوو هاووڵاتی ئێرانی ده‌كات

K24 – هەولێر:
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئێرانییه‌ی كرد، كه تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و كوژرانی كارمه‌ندیكی ئه‌منییان خرابووه پاڵ.
له چوارچێوه‌ی تویتێكی نێد پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به تووندترین شێوه ئیدانه‌ی دادگاییكردن و له‌سێداره‌دانی محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می و سه‌ید محه‌ممه‌د حوسه‌ینی، ده‌كه‌ین، كه ئه‌مڕۆ له ئێران به‌هۆی به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كان له سێداره‌دران".
دوو خۆپێشاندەر لە شاری کەره‌جی ئێران بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی بەسیجی (حەشد) لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بڕیارەکەیان بەسەردا جێبەجێکرا.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاندبوو، "هەردوو تاوانبار لە میانی خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج، روحوڵڵا عەجەمیانیان تەنیا بە تاوانی ئەوەی جلوبەرگی بەسیجی لەبەردا بووە، کوشتووە". هەر پەیوەندیدار بەو دۆسیەیە، 16 کەسی دیكه‌ش دەستگیرکراون.
بەسیج (حەشد)، یەک لەو هێزانەیه کە وەک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرایانکردووە، بەشداربووە لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران.
نزیکەی چوار مانگە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی ئێران بەردەوامە، ئەو خۆپێشاندانانە لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی تارانەوە، دەستپێکران.
زۆربەی خۆپێشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرکوتکران و بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤەوە بڵاوبوونەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 550 خۆپێشاندەر کوژراون سەرووی 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ئەو رێکخراوانە ئاشکرایانکردووە، 100 دەستگیرکراو مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.