ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی به‌غدا كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕووی شۆفێراندا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوزی به‌غدا بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ناوچەی سەوز لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تا حەفتی ئێوارە بەڕووی هەموو هاووڵاتیاندا کراونەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوز بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلان كراونه‌ته‌وه، كه بریتین له (دەروازە و دەرچوونەکانی تونێلی زەیتون به ئاراسته‌ی ناوچەی سەوز، گۆڕەپانی دیمەشق (عەلاوی) به ئاراسته‌ی پردی هەڵواسراو، ئەلحارسییه).
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، " ئەم هەنگاوانە دوای رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت، سەبارەت بە کۆتاییهاتنی رێكاره ئەمنییەکان و کردنەوەی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا".