پزیشكێكی پاكستانی بۆ جاری 60ـه‌مین بوو به باوك

K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێكی پاكستانی سێ ژن و 60 منداڵی هه‌یه و به‌دوای ژنی چواره‌مدا ده‌گه‌ڕێت.
سه‌ردار جان، پزیشكێكی پاكستانی ته‌مه‌ن 50 ساڵه و له گوندێكی نزیك شاری كوه‌یتای ئه‌و وڵاته ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ناوبراو خاوه‌نی سێ ژن و باوكی 60 منداڵه، شه‌وی رابردوو له تویتێكدا رایگه‌یاند، كوڕێكی نوێی هاتووه‌ته سه‌ر دنیا و ناوی لێناوه (حاج خۆشال خان).
سه‌ردار جان ده‌یه‌وێت بۆ جاری چواره‌م هاوسه‌رگیری بكات و ده‌ڵێت، "داوام له هه‌موو هاوڕێكانم كردووه كچێكم بۆ بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جاری چواره‌م هاوسه‌رگیری بكه‌م، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كچه‌م نه‌دۆزیوه‌ته‌وه".
پزیشكه پاكستانییه‌كه ده‌یه‌وێت خێزانێكی گه‌وره پێكبهێنێت و به‌خۆشی ژیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به‌سه‌ر ببات و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ناتوانێت به ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بچێته ده‌ره‌وه، چونكه 60 منداڵ له‌یه‌ك ئۆتۆمبێلدا جێگه‌یان نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی پاكستان هاوكاری بكه‌ن و پاسێكی پێبده‌ن، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.