له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا رێككاری نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا، بگیرێته‌به‌ر.

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له‌ میانه‌ی بڕیارێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، بڕیاردرا رێككاری نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا، بگیرێته‌به‌ر.

بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێكهاتووه‌ له‌ داواكردنی به‌ڵگه‌ی پشكنین pcrـی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی