ماڵپه‌ڕێكی فه‌ره‌نسی: له‌كاتی مردن یاخوود جێهێشتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دوو كه‌س كاندیدن بچنه شوێنی پوتن
K24 – هەولێر:
ماڵپه‌ڕی جیۆی فه‌ره‌نسی، له میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه به سیناریۆكانی دوای مردن یاخوود جێهێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی جیۆی فه‌ره‌نسی، ئاماژه به‌وه كراوه، شێرپه‌نجه‌ی خوێن، شێرپه‌نجه‌ی لیكه‌ڕژێنی ده‌ره‌قی، نه‌خۆشی باركنسۆن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی نه‌خۆشی خراونه‌ته پاڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه فه‌ره‌نسییه باس له‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی 2022ـه‌وه، له‌باره‌ی ته‌ندروستی پوتنه‌وه، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بڵاوده‌بنه‌وه، له به‌هاری ساڵی رابردوو رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پوتن به‌په‌له خرایه ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه، دواتر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی نه‌خۆشی پوتنه‌وه هه‌بوون، ره‌تیكردنه‌وه.
له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌و ماڵپه‌ڕه فه‌ره‌نسییه پشتی به لێدوانێكی خوودی ڤلادیمێر پوتن له‌ساڵی 2021 به‌ستووه، گوتبووی: "باشترین وه‌ڵام كه كێ ده‌بێته جێگره‌وه‌م، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ڵامه‌كه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه باسی له‌وه‌ش كردووه، به گوێره‌ی هه‌مواری ده‌ستووری رووسیا له ساڵی 2020، خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پوتن سفربوونه‌ته‌وه و ده‌ستوور رێگه‌ی به پوتن داوه تا ساڵی 2036 له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 83 تا 84 ساڵ.
به گوێره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه فه‌ره‌نسییه، ئه‌گه‌ر پوتن له ده‌سه‌ڵات كشایه‌وه، به گوێره‌ی فه‌سڵی چواره‌می مادده‌ی 92ـی ده‌ستووری رووسیا، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت یه‌كڕاست بچێته شوێنی پوتن، له‌كاتی مردنی پوتنیش، ده‌ستوور رێگه‌ی داوه 90 رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاریبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه بیه‌وێت كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی خۆی دابنێت و جێی متمانه‌ی ئه‌و بێت، یه‌كڕاست ناوی نیكۆڵای باترۆشیڤ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دێته یادی رووسه‌كان، جیا له وه‌زیری به‌رگری سێرگی شویگۆ باشترین بژارده‌ی پوتنه، ئه‌و ماڵپه‌ره فه‌ره‌نسییه پێیوایه، نیكۆلای باترۆشیڤ ده‌سته‌ڕاستی ڤلادیمیر پوتنه.