سوید: ناتوانین وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی توركیا بده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، رایگه‌یاند، توركیا له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنی سوید و فنله‌ندا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی درووست كردووه و هه‌ندێك داوای هه‌یه، كه سوید ناتوانێت جێبه‌جێیان بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، ئولف كریسترسۆن، له میانی كۆنگره‌ی تایبه‌ت به به‌رگری و ئاسایش، كه سكرتێری گشتیی ناتۆ، ینس ستۆلتنبرگ، ئاماده‌ی بوو، گوتی: توركیا دڵنیایه ئێمه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان دابوو، جێبه‌جێمان كرد، به‌ڵام هه‌ندێك داواكاری هه‌یه، ناتوانین بچینه ژێر باریان و ناشمانه‌وێت جێبه‌جێیان بكه‌ین.
گوتیشی: ئێمه بڕوامان وایه توركیا بڕیاری خۆی ده‌دات، به‌ڵام نازانین كه‌ی. ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیاوه.
مانگی رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، سوید هه‌نگاوی ئه‌رێنی ناوه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی دیكه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارێتی خۆی له ئه‌ندامبوونی سوید له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی بكێشێته‌وه.
تا ئێستا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانه‌كانی توركیا و هه‌نگاریا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی سوید له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی نه‌داوه.