هاوپهیمانی نێودهوڵهتی: سیستمی بهرگری ئاسمانی دژی درۆن له عهین ئهسهد تاقیكرایهوه

K24 – ههولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد راهێنانێکی سەربازییان ئەنجامداوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تاقیکردووەتەوە.
لە راگەیهندراوێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئهمڕۆ یهكشهممه (8ـی كانوونی دووهم/ یهنایری 2023) رایگهیاند، لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد راهێنانیان ئەنجامداوە بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکەکە و ئامادەیی و لێهاتوویی هێزەکانیان لە بنکەی عەین ئەسەد. سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێک بووە لە راهێنانەکە.
لە راگەیهندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە: راهێنانەکە بۆ دڵنیابوونەوە بووە لە توانای ئەو هێزانەی بەرپرسیاری پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانانن. لە راهێنانەکەشدا رێکكاری پێویست گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکان و خەڵکی مهدهنی.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکۆتایی راگەیهندراوەکەیدا روونیكردووهتهوه، لە رۆڵی پێدانی راهێنان و راوێژ بەردەوام دەبن لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانیان بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشاندنی یەکجارەکی داعش.
راگەیهندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە، پێشتر وابڵاوکرایەوە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد خراوەتە خوارەوە.