وه‌زیری به‌رگری عێراق: پلانمان هه‌یه زانكۆی هێڵی ئاسمانی بكه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، له پلانیادایه زانكۆیه‌كی تایبه‌ت به هێڵی ئاسمانی بكه‌نه‌وه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سابت محه‌ممه‌د عه‌لی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "پلانمان هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زانكۆی هێڵی ئاسمانی بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، سابت محه‌ممه‌د دووپاتیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. گوتیشی، "عیسا عوزێر، سوپا سالاری پێشمه‌رگه له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی وه‌زاره‌تی به‌گری و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا به‌شداریكردووه."
له‌باره‌ی پاراستنی ناوچه سنووریییه‌كانیش، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی عێراق، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه ئه‌منییه‌كانه.