به‌مشێوه ده‌توانیت قسه له‌گه‌ڵ مردووان بكه‌ی

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، له‌رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێوه ده‌توانرێت دووباره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مردووه‌كان بكه‌ین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ته‌كنه‌لۆژیای EERIE AI، رێگه به‌وه ده‌دات له‌رێگه‌ی گفتوگۆی ڤیدیۆیی گریمانه‌یی، قسه له‌گه‌ڵ مردووه‌كان بكرێت، كه تێچووه‌كه‌ی 1200 دۆلاره.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه له ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا تاقیكراوه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه له به‌ریتانیاش ده‌سته‌به‌رده‌بێت.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه په‌یوه‌سته به زیره‌كییه‌كی دروستكراو، وه‌ك دروستكردن و لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ده‌ربڕینه‌كان له‌رێگه‌ی ده‌م و چاو، كه ده‌بنه كۆپییه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مردوون و له ژیاندا نه‌ماون.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سوود له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌ربگرین، پێویسته به‌ر له مردن ئاماده‌كاری بكرێت و حه‌وت كاتژمێر به دیار كامێراوه بیت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ و شێوه بناسرێته‌وه و كامێرا جوڵه‌كان تۆماربكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه بۆ ئه‌و كه‌سانه باش ده‌بێت كه نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و كوشنده‌یان هه‌یه، به‌ر له مردن ده‌نگ و ره‌نگ و شێوه‌یان تۆماربكرێت و دواتر له رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانیان گفتوگۆ بكه‌ن.