مه‌سرور بارزانی: دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ كرانه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ كرانه‌وه و كاری هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان جێی سووپاس و پێزانینه.
له دوو تویتدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانیان.
له تویتێكیدا هاتووه: دژه تیرۆری ئێمه توانیان به سه‌ركه‌وتوویی دوو پیلانی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه بڕیار بوو به‌ر له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ كاری تیرۆریستی بكه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چوار ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كران، كه دووانیان له كه‌مپی هۆله‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
له تویتێكی دیكه‌دا، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: ئه‌مه نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه، له‌و كاره نایابانه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان و پەکخستنی تیرۆری جیهانی ئەنجامی دەدەن. بەناوی حکومەتەوە سوپاسیان دەکەم بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەکانیان.