گرافیک.. کارەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵێکدا

K24 – هەولێر

خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا 27 کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەم خولەدا لە 9ی کانوونی دووەمی 2022 کراوە، دوایین کۆبوونەوەشی لە ماوەی ساڵی رابردوودا 6ی کانوونی یەکەمی 2022 بوو، لەو ماوەیەدا پەرلەمانی عێراق تەنیا دوو یاسای پەسند کردووە، کە بریتین لە یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها یاسای ئاسایشی خۆراک.

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی رابردوودا 24 بڕیار و راسپاردەی دەرکردووە.

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 329 پەرلەمانتارە و 25 لیژنە هەن.

لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەممەد ‌‌حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمان و موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران.