"كۆمه‌ڵێك مافیای گه‌وره یاری به به‌های دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن"
K24 - هەولێر
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمه‌ڵێك مافیای گه‌وره له وڵات‌دا یاری به به‌های دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن و بەمنزیکانە قەیرانی دۆلار لە عێراق چارەسەر نابێت.
هه‌یسه‌م فه‌هد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ چاره‌سه‌رێكی نزیك بۆ قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له ئارادا نییه و ئه‌وه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر ده‌ستكرده.
گوتیشی: "كۆمه‌ڵێك مافیای گه‌وره له وڵات‌دا یاری به به‌های دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه داوامانكردووه، له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و فرۆشتنی دۆلاردا شه‌فافیه‌ت هه‌بێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگه‌یاندووه، تاوه‌كو ئێستا چوار بانكی فرۆشتنی دۆلاریان سزاداوه‌و داخستووه، داخستنی ئەو بانکانەش هۆكارە بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار.
دەشڵێت: "ئێمه داوامانكردن داخستنی بانكه‌كان دوابخرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێكرد و به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلار به‌رزبووه‌وه".
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە، دوێنێ 9/1/2023، جارێکی دیکە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە سەرووی 159 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.