حكومه‌تی عێراق داوا ده‌كات نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزاری به‌ دیناری عێراقی بێت

K24 – هەولێر:

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌باره‌ی به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و رووبه‌ری كشتوكاڵی بۆ وه‌رزی زستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ گرێدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا لایه‌نه‌ حكومییه‌كان پابه‌ندده‌كات، كه‌ نرخی كاڵا و خزمەتگوزاری بە دیناری عێراقی بێت و نرخی فه‌رمی یه‌ك دۆلاریش (1470) دینارە.

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاڕ له‌باره‌ی پلانی كشتوكاڵی وه‌رزی زستانه‌ش درا، كه‌ رووبه‌ری گشتی چاندن له‌ عێراق بگاته‌ یه‌ك ملیۆن و نیو دۆنم زه‌وی.