جێگری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا توندتر بكه‌ن
بارزان حه‌سه‌ن/ برۆکسل
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان بەدوای دادپەروەری، کە بارەگای سەرەکی لە برۆکسلە و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری ئەوروپا و کەسایەتی دیاری ئەوروپا ئەندامن لەم کۆمیەتەیەدا، ئەمڕۆ کۆنفراسێكی رۆژنامەوانییان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئەنجامدا.
لە کۆنگرە رۆژانامەوانییەکەدا، ئەلییخۆ ڤیدال جێگری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا، لەبارەی زیادکردنی سزا بەسەر ئێران لەلایەن یەکێتی ئەوروپا، وه‌ڵامی پرسیارێكی پەیامنێری کوردستان24ـی دایه‌وه و رایگه‌یاند، کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ئەوروپا سەرجەم باڵیۆز و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی خۆیان لە ئێران بکشێننەوە و هەروەها باڵیۆزخانەکانی ئێرانیش لە وڵاتانی ئەوروپا دابخەن.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران و دواتر گیانله‌ده‌ستدانی، پتر له چوار مانگه خۆپیشاندان له شاروشارۆچكه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه.