حكومهتی ههرێمی كوردستان گرنگی زیاتر به خانهكانی بێسهرپهرشتان و شێڵتهرهكانی ژنان دهدات
K24 – ههولێر:
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵاتى، گرنگى بەردەوامی بە خانەکانى مێرمنداڵانى بێسەرپەرشت و شێڵتەرەکانى ژنان داوە، لە رووی دابینکردنى شوێنى مانەوە و درێژەدان بە خوێندن، لەگەڵ چارەسەرى کێشە و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە.
هەر لە سەرەتاى ساڵى نوێى 2023 ـوە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانى لە لاوانى بێسەرپەرشت و ژنانى داڵدەدراوى بێلانە، بڕیاریدا بە: "پێدانی یەکەى نیشتەجێبوون بەو لاوانەى لە خانەکانى بێسەرپەرشتان دەردەچن هەروەها بەو ژنانەى لە شێڵتەرەکانى داڵدەدان بێلانەن، لەو 20 هەزار یەکەیهى کە کابینەى نۆیەم بڕیارى دروستکردنى داوە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان".
بەدەر لە پێدانه شوێنی نیشتەجێبوون، سەرۆکی حکومەت بڕیاری دامەزراندنی ئەو لاوانەی داوە لە سەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تا بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێن.