سوودانی و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و باسیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا، ئه‌رۆدغان به سوودانی راگه‌یاندووه، "له‌ناوبردنی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه".
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردۆغان و سوودانی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه، سه‌رۆككۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هه‌ماهه‌نگی دوو قۆڵی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له ماوه‌ی داهاتوودا زیاتر به‌هێزده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و سوودانی، باس له هه‌ماهه‌نگی ئابووری و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سنووری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سوودانی له‌میانی گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر پشكی عێراق له ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له هه‌ماهه‌نگی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، به‌شداری كۆمپانیا توركییه‌كان له بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی هێلی ئاسنی له‌نێوان ده‌ربه‌ندنی فاو له‌به‌سرا به خاكی توركیا.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه پشتیوانی خۆی بۆ ئاشتی، سه‌قامگیری و پاراستنی خاكی عێراق دووپاتكردووته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "كۆتاییهێنان بۆ به‌بوونی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق پێویستییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی (29ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی پێشوازیكردنی له ره‌زا گۆنای، باڵیۆزی توركیا له عێراق، بانگهێشتنامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سه‌ردانیكردنی ئه‌نقه‌ره به‌ده‌ست گه‌یشت، كه‌وا بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامبدات.