باخچەلی: ئه‌ردۆغان كاندیدی ئێمه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی مه‌هه‌په پشتیوانی پارته‌كه‌ی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆككۆماری توركیا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی مه‌هه‌په له‌میانی گوتارێك له‌به‌رده‌م فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، " ئێمە هەم کاندید و هەم بڕیارمان روون و ئاشکرایە، کاندیدی سەرۆكکۆمارمان، رەجەب تەیب ئەردۆغانه".
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌م دواییه ئاراسته‌ی پارته‌كه‌ی ده‌كرێت له‌باره‌ی تێوه‌گلانی له كوشتنی سینان ئاته‌ش، باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ تۆمه‌تباركردنی مه‌هه‌په ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وانه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و پرسه ده‌وروژێنن، ناگه‌ن به ئامانجه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی مه‌هه‌په ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی گوڵه‌نییه‌كان كرد و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆی توركیا له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوڵه‌ن له په‌نسیلڤانیا ده‌ست تێكه‌ڵ بكات له‌دژی توركیا و مه‌هه‌په، سه‌ركه‌وتوونابێت.
وابڕیاره ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له توركیا ئه‌نجامبدرێت و ئێستا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی واده‌ی ئه‌نجادانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت كه هه‌ندێك له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان داواده‌كه‌ن مانگی نیسان/ئێپریلی 2023 ئه‌نجامبدرێت.