مه‌سعود حه‌یده‌ر وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت

مه‌سعود حه‌یده‌ر
مه‌سعود حه‌یده‌ر

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود حه‌یده‌ر وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، مه‌سعود حه‌یده‌ر، وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21 وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.

له‌ كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.