سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەولێر: پارساڵ قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ 12 ملیار دۆلار بوو

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەولێر  رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا گه‌یشته‌ ئاستێكی باش، كه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ 12 ملیار دۆلار.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەولێر، به‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی، كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: "پێموایه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كاتییه‌ و بانكی ناوه‌ندی عێراق خه‌ریكی ئه‌نجامدانی رێككاری چاره‌سه‌رین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌، چونكه‌ عێراق پلانی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌های دۆلار به‌رزبكاته‌وه‌".

ده‌شڵێت: "ئومێد هه‌یه‌ له‌ساڵی 2023 جووڵه‌ی بازرگانی به‌گشتی زۆر باش بێت".

گوتیشی: "به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دینار، بازرگانان نیگه‌رانن".