ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان: لە ساڵی 2022دا پتر له سێ ههزار رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان، ئاماری رووداوەكانی ھاتووچۆی بۆ ساڵی 2022 راگەیاند.
محەممەد روشدی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو لە ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 41 ھەزار و 147 ئۆتۆمبێل، ھەروەھا 18 ھەزار و 819 ماتۆرسیكڵ تۆماركراون.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە ساڵی 2022 پتر لە سێ ھەزار و 700 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە، بەراورد بە ساڵی 2021 رووداوەكانی ھاتووچۆ كەمیان كردووە.