داوایەک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکرێت
K24 - هەولێر
بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان، چەند رێنماییەك بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەردەكات.
بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا چەند رێنماییەك بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی کوردستان دەردەكات و دەڵێت، پێویستە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پابەندی رێنماییه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق بن.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، ده‌بێت تاکو 1ی مانگی ئاداری ئەمساڵ سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو سه‌ردانی بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان لە ھەولێر و سلێمانی بكەن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق. ھەروەھا داواش لەو كۆمپانیانە دەكات په‌له بکه‌ن لە پێشکه‌شکردنی داواکاریی بۆ تێکه‌ڵ بوونه‌وه لە هه‌ردوو جۆری (B و A).
بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان جەختیشدەكاتەوە، لە دوای وادەی دیاریكراو هه‌ر کۆمپانیایه‌ک دوابکه‌وێت ئه‌وا داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌که‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.