"هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی"
K24 - هەولێر
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه جه‌خت ده‌كاته‌وه، مووچه‌ی پێشمه‌رگه، فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی هه‌رێم و مووچه خه‌رجنه‌كراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا جێگیركراون و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی.
ئه‌حمه‌د عیساوی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، رایگەیاند: "به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مساڵ عێراق خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بودجه ده‌بێت له مێژوودا و ده‌توانرێت زۆرترین سوودی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندن هه‌بێت".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه، ئه‌و ناكۆكیانه زۆر درێژه ناكێشن، چونكه رێككه‌وتن و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه و سه‌ردان و گفتوگۆ هه‌یه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڕگه‌ی نه‌وت و غاز و بڕگه‌كانی دیكه هه‌یه، مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی و مووچه خه‌رجنه‌كراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو پڕۆژه یاسای بودجه‌دا جێگیركراوه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوانیان ده‌كرێت و شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و بودجه له‌كاتی دیاریكراودا تێده‌په‌ڕێندرێت و دواناخرێت".
ئه‌حمه‌د عیساوی، راشیگەیاند: "کابینەی ئێستای حکومەت، سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، له‌وانه‌ش كێشه‌ی بودجه و له نزیكه‌وه ئاگادارم، پشكی هه‌رێم له‌نێوان 12% بۆ 17% ده‌بێت و باوه‌ڕم وایه له‌سه‌ر رێژه‌ی 15% ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی".