مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن كۆبووه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە تویتێکدا رایگەیاند، "گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ به‌غدا و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین".

ئامانجی کابینەی نۆیەم ئەوەبوو لاپەڕەیەکی سپی لەگەڵ بەغدا هەڵداتەوە و کار بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بکات، هەربۆیەش لە گوتاری دەستبەکاربوونیدا مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، کابینەکەی دەیەوێت هه‌ماهه‌نگی سیاسی لەگەڵ بەغدا هەبێت، هاوبەشێکی راستەقینە بێت و مامەڵە لەگەڵ حکومەتێکدا بکەن، کە ته‌وافوق و هاوسه‌نگی بنەمای کارەکانی بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه‌، تا ئێستا سێ جار سه‌ردانی پایتەختی عێراقی كردووه‌.

سه‌ره‌تا دەسەڵاتدارانی عێراق ئامادەییان دەربڕی، بەڵام تا ئێستا پابەندنەبوونە بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەو پرسانەی پەیوەندییان بە ماددەی 140، مافەکانی پێشمەرگە و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یاسای نەوت و گازه‌وه‌ ھەیە.

دوای هاتنی سوودانیش بۆ ده‌سه‌ڵات، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان  به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی توانیویه‌تی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته‌ رێككه‌وتن، له‌وانه‌ش: یاسای بودجه و نه‌وت و گاز و ماددەی 140ی دەستووریش كه‌ یەکێکە لەو ماددانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکانیدا جەختی لەسەر کردووەتەوە، بەگوێرەی دەستوور دەبێت بارودۆخی ناوچەکە ئاسایی بکرێتەوە، سەرژمێری و دواتریش راپرسی لەو ناوچانە ئەنجامبدرێت.

هێزی پێشمەرگە بەپێی دەستوور، بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق، کەچی مافە داراییەکانیان نادرێت و بەشێك نین لەو گرێبەستانەی حکومەت بۆ پڕچەککردنی سوپا لەگەڵ وڵاتان ئەنجامی دەدات.

خاڵەکانی كارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان:

1. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه

2. ده‌ركردنی پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و گاز

3. خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هاووڵاتیان

4. دووباره‌ پێكهێنانه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140

5. پێكهێنانی هێزی فریاكه‌وتن له‌ دانیشتوانی كه‌ركووك

6. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك

7. جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال

8. پڕكردنه‌وه‌ی بۆشای‌ ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی و سوپای عێراق

9. ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی

10. ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی

11. گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ

12. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان