له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و ئه‌حمه‌د سه‌فه‌دی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێكرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵلای، پاشای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
هه‌روه‌ها سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.