حكوومهتی سعوودیه چهندان یاسای توند لهسهر جۆرجینا دهسهپێنێت

حکوومەتی سعوودیە چەند یاسایەک تایبەت بە جیۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی کریستیانۆ دادەنێت و بەپێی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی جۆرجینیا ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی جلوبەرگ بپۆشێت و بچێتە شوێنە گشتیەکان و هەڵسوکەوتەکانی لەلاین سعوودیەوە سنووردار دەکرێت.
جۆرجینا رۆدریگێز خۆشەویستەکەی رۆناڵدۆ کە ئێستا لە سعوودیە دەژین، کۆمەڵێک یاسای تووندی لەسەر ژیانی بۆ داندراوە و ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی هەڵسوکەوت بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لیستی ئەو یاسایانەی بڵاو کردووەتەوە کە لە سعوودیە بەسەر جۆرجینای دایکی منداڵەکانی کریستیانۆ سەپێندراون و دەبێت لە ژیانی رۆژانەیدا پەیڕەویان بکات.
یەکێک لە یاساکان ئەوەیە پێویستە جۆرجینا لە شوێنە گشتیەکان عەبا بپۆشێت، هەمان ئەو جلەی لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریگای مەرسوول پارک پۆشیبووی.
هەروەها پەیڕەوکردنی پڕۆتۆکۆلی جلوبەرگی سعوودی، بەمەبەستی رێزگرتن لە سەلیقەی گشتی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەکاندا، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە جلوبەرگی تەنک و کورت لە دەرەوەی سنووری شوێنە داخراوەکان.
لە خاڵێکی دیکە، هاوردەکردن و خواردنەوە کحولیەکان و بەرهەمەکانی گۆشتی بەراز بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بە تووندی رێگەی لێ دەگیرێت.
لە مانگی رەمەزانیشدا لە نێوان مانگی ئادار و نیساندا جۆرجینا نابێت لە شوێنە گشتیەکاندا خواردن و خواردنەوە بخوات و بخواتەوە و جگەرە بکێشێت.
سەبارەت بە گەشتوگوزاریش خۆشەویستەکەی کریستیانۆ دەتوانێت لە رێگەی مۆڵەتی تایبەتیەوە سەردانی شوێن و شوێنەوارە سرووشتییەکانی دیکە بکات، سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانیشی قەدەغەیە.