شوان محه‌ممه‌د: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌كاتێكی زۆر گرنگدابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، شوان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تیمی وه‌زاری كورد له كابینه‌كه‌ی سوودانی، له سه‌روبه‌ندی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2023.
هه‌روه‌ها شوان محه‌ممه‌د له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و سه‌ردانه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده و جددیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له بابه‌ته ستراتیژییه‌كاندا، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاوهه‌ڵوێستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی 2023، شوان محه‌ممه‌د، روونیكرده‌وه، نوێنه‌رانی كورد هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی جێگیربكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2023 له (14% بۆ 17%) ده‌بێت.