حه‌یده‌ر لامی: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتووبوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد و پابه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسای به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور دووپاتكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كرد.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، حه‌یده‌ر لامی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، سەردانێکی سەرکەوتووبوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا، پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كانین به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا روونیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، خوێندنەوە بۆ چەندین بابەتی گرنگ کرا، بابەتەکانیش بۆ بەرژەوه‌ندی عێراق و هەروەها بۆ پڕۆسەی سیاسی گرنگن".
هه‌روه‌ها گوتی: "بەڕێز مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆك کۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق کۆبووه‌وه، خوێندنەوە بۆ سەرجەم بابەتە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرا، هەندێك پێیانوایە بابەتەکان تەنیا پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام نەخێر ئاگادارم کە په‌یوه‌ستن به سەرجەم عێراق و ده‌وروبه‌ریشی".