بانکی جیهانی: داکەوتنی ئابووری جیهان نزیکبووەتەوە

پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری بگاتە 1.2%
.
.

K24 - هەولێر

بانکی جیهانی بەکاریگەری سستبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری جیهان، هۆشداری لە داکەوتنی ئابووری دەدات.

بانکی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکات بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری جیهان لە ماوەی ساڵی 2023 دا بۆ  1.7% کەمبێتەوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بەکاریگەری جەنگی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، ئاستی گەشەی ئابووری گەیشتە %3.

دامەزراوە داراییەکانی جیهان و لەسەروویانەوە بانکی جیهانی چەند جارێک هۆشداریان لەبارەی مەترسییەکانی ئابووری جیهان لەماوەی ئەمساڵدا داوە، زیانەکانیش زیاتر هەریەک لە ئەمەریکا و ئەوروپا و چین دەگرێتەوە.

پیشبینی دەکرێت، لە بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری جیهان تاوەکو ساڵی 2024 بگاتە کەمتر لە %2 ئەمەش کەمترین ئاستە لە دوای ساڵی 1960.