سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
وابڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوودا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات و له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌رلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به رۆژنامه‌ی "بێڵد"ـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، ئامانج له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلینه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئەزموونی ئەڵمانیا سوودێکی زۆری بۆ ئێمە هەیە لە پاڵپشتیکردنی دەستەی دەستپاکی، پەرەپێدانی رێکار و ستراتیژی و سیاسەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی."
گوتیشی، "ئامانجمان بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئه‌ڵمانیا و عێراق و بەرزکردنەوەیانه بۆ ئاستێک کە هاوتا بێت لەگەڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات". جەختیشی لەوە کردەوە، "هیچ حکومەتێک ناتوانێت کۆچبەران ناچار بکات بگەڕێنەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشنیار دەکەین بۆ حکومەتی ئەڵمانیا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنێت بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی عێراقییەکان". جەختیشی لەوە کردەوە، "كۆمپانیای سیمێنس کاردەکات بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ نزیکەی 23 ملیۆن عێراقی لە رێگەی 13 وێستگەی کارەبا لە سەرانسەری عێراق".