میسر.. شكست به هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری فیرعه‌ونییه‌كان ده‌هێندرێت

K24 - هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شكست به هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری فیرعه‌ونییه‌كان هێندرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، میدیاكانی میسر بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره توانیویانه سێ گه‌شتیاری تایوانی ده‌ستگیربكه‌ن، كه هه‌وڵیانداوه ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری كۆنی میسر به‌قاچاخ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببه‌ن.
میدیاكانی میسر ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، گه‌شتیاره تایوانییه‌كان 73 په‌یكه‌ریان پێبووه، له‌نێوانیاندا "سێ" په‌یكه‌ری كۆن هه‌بوونه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می كۆتایی "فیرعه‌ون" ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كردن، تۆمه‌تباره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و پهیكهرانهیان له فرۆشگه‌یه‌كی قاهیره كڕیون و نه‌یانزانیوه "په‌یكه‌ری شوێنه‌وارین".
ئه‌مه له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری ئه‌سوانی میسر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان ده‌ستگیركرد، كه هه‌وڵی دزینی په‌یكه‌ری "ریمسیسی دووه‌م"یان دا.