له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به روودانی بوومه‌له‌رزه كرا

K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نزیكه‌ی كاتژمێر 1:49 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لار له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانی هه‌ژاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌ستیپێكراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر 6:05 خوله‌كی به‌یانی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای دهۆكی هه‌ژاند.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەلایەن هاووڵاتیانه‌وه هەست به بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌كراوه.