زۆربەی ئاوارە و گەڕاوەکانی کەرکووک بەدەست نەخۆشییە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

دیمه‌نێكی شاری كه‌ركووك
دیمه‌نێكی شاری كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، لەسەدا 85ی ئاوارە و گەراوەكانی كه‌ركووك بەدەست نەخۆشییە دەروونییەكانەوە دەناڵێنن.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارە و گەڕاوەکانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە، لە توێژینەوەكەدا چاوپێكەوتن لەگەڵ 225 خێزانەکان لە ناوچەكانی داقووق، حەویجە، زاب و گوندەکانی دەوروبەر كراوە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەكردووه‌، لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە لەسەدا 85ی ئاوارە و گەڕاوەكان بەدەست نەخۆشییە دەروونییەكانەوە دەناڵێنن.

له‌باره‌ی هۆكاری تووشبوونی ئاواره‌كان به‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان، رێكخراوه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ نەبوونی خزمەتگوزارییەكان، ئەزموونە سەختەکان کە پێش ئاوارەبوون و لە کاتی ئاوارەبووندا بینیویانە و هەروەها لەدەستدانی ئەندامانی خێزانەکەیان لە کاتی جەنگدا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.