ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سعوودیه روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك مزگه‌وتێكی شاری قه‌تیفی رۆژهه‌ڵاتی سعوودیه روویدا و تا ئێستاش هیچ ئامارێك له باره‌ی قوربانییانه‌وه به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه و پێشتر خۆكوژه‌كه هه‌وڵیداوه بچێته ناومزگه‌وته‌كه و خۆی به نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌دا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه و دواتر خۆی له نزیك مزگه‌وته‌كه ته‌قاندووه‌ته‌وه.
شاری قه‌تیف، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سعوودیه و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه‌ن.
له 3ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، به تۆمه‌تی تیرۆر حكوومه‌تی سعوودیه شێخ نه‌مر باقر نه‌مر، رێبه‌ری شیعه‌كانی ئه‌و شاره‌ی له سێداره‌دا.