سلێمانی.. ئەو شوێنە بازرگانییانەی قەرزدارن کارەبایان دەبڕدرێت
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی ده‌ستیكردووه به بڕینی كاره‌بای ئه‌و شوێنه بازرگانییه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن دینار قه‌رزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، سیروان محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و شوێنه بازرگانییانه پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه و ماوه‌ی 20 رۆژ وه‌كو مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی بكه‌ن، پاره‌ی كاره‌باكه‌یان بده‌ن و بۆیان ده‌كرا به سێ قیست". گوتیشی، "ئه‌وه‌ی هاتبێت بۆی كراوه به سێ قیست و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه و ئه‌وه‌ی نه‌هاتووه، كاره‌باكه‌ی بڕدراوه".
ئاوات قادر، یه‌كێكه له‌و دوكاندارانه‌ی كاره‌بای دوكانه‌كه‌ی بڕدراوه و به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "وه‌كو هه‌ر رۆژێكی ئاسایی، هاتین دوكانه‌كه‌مان كرده‌وه، به‌ڵام كاره‌با نه‌بوو و پێشتریش ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌باكه‌مان بده‌ین".
جگەلەو شوێنانەی قەرزارى بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانین، ئەو شوێنانەش ئاگادار کراونەتەوە کە تا ئێستا بەفەرمى هاوبەشییان نەکردووە و کارەبایان هەیە، دەبێت لەماوەى حه‌فت رۆژدا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنی کارەباى سلێمانى بکەن، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن و کارەباکەیان دەبڕدرێت.