راهێنهری عێراق بڕیاری داوه زیاتر پشت به ئاسۆ رۆستهم ببهستێت
هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی یاریی رابردووی بە سەرکردایەتی ئاسۆ رۆستەم ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەکە لە سعوودیە بردەوە، ئەمجارەیان لە گەڕی سێیەم و کۆتایی قۆناغی یەکەم، رووبەڕووی هەڵبژاردەی یەمەن دەبێتەوە، شێرەکانی رافیدەین بە یەکسانبوونیش دەگەنە قۆناغی پێشکۆتایی.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی 25 نەیتوانی لە عوممان بباتەوە و هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بەڵام یاریی دووەم قەرەبووی ئەو ئەنجامەیان کردەوە و یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام له سعوودیه بردەوە، یەکێک لە گۆڵەکان ئاسۆ رۆستەم ئەستێرە کوردەکە تۆماری کرد.
دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بهرامبهر سعوودیه، خێسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی عێراق، چەند له نیوهی دووهم بەشداری بە شێرکۆ کەریم و ئاسۆ رۆستەم هەردوو یاریزانە کوردەکە کرد، توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، بۆیە دەنگۆیەک هەیە لەم یارییە لە پێکهاتەی سەرەکی بن.
پێش یارییەکە خێسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکە داوای لە هاندەران کرد، وەکو دوو یاریی رابردوو بێنە یاریگا و هانی هەڵبژاردەکەیان بدەن.
راهێنهری عێراق بریاری داوه پشت به ئاسۆ رۆستهم ببهستێت
خیسۆس كاساس راهێنهری ههڵبژاردهی عێراق له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییهكهی ئهمڕۆ، له بهرسیڤێكی رۆژنامهنووساندا رایگهیاند له داهاتوو زیاتر پشت به ئاسۆ رۆستهم دهبهستم. كاساس گوتیشی: جامی كهنداو تهنیا وهكو ئامادهكارییهكه بۆ داهاتوو بۆ دروستكردنی ههڵبژاردهی بههێز و پێكهاتهیهكی گونجاو.
ئەمیر عهماری: كهشوههوای بهسره وهكو سویده
ئهمیر عهماری یاریزانی ههڵبژاردهی عێراق پێش دهستپێكی یارییهكه بهشداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و رایگهیاند کەش و هەوای یارییەکەی سعودیە بۆ من سروشتی بوو، چونکە من ڕاهاتووم لە کەشێکی بەم شێوەیە و چەند جارێک لە خولی سویدی لەم کەش و هەوایە یاریمان کردووە و، زۆرجار بینیومانە گۆڕانی کەشوهەوا رویداوە.
ئهمیر عهماری گوتیشی: من خۆم ئەو ساتانە زۆر تام و چێژم لێبینیوە، کاتێک سرودی نیشتیمانی دڵێینەوە، لەو کاتە زۆر دڵخۆشم، هاندەران و ئێمە، هەموومان پێکەوە بە یەک دەنگ سرودەکە دەڵێینەوە، ئەمەش کەشوهەوایەکی سەرنجڕاکێشە، هەمێشە ئەم ساتە لە ناخمدا دەمێنێتەوە ''.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی عێراق، بە کۆکردنەوەی چوار خال پێشەنگایەتی گرتووە، شێرەکانی رافیدەین بە بردنەوە لەم یارییە، بێ ئاوڕدانەوە بۆ یارییەکەی دیکە، وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بلیتی قۆناغی پێشکۆتایی مسۆگەر دەکەن، لە بەرامبەردا یەمەن هیچ خاڵێکی نیە و هیچ چانسێکیشی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو نەماوە.
هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و یەمەن، پێشتر سێجار لە جامی کەنداو یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، جاری یەکەم لە جامی کەنداوی 21 بوو، لەو یارییە عێراقیەکان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە، جاری دووەمیش کەنداوی 23 بوو دیسان عێراق براوە بوو، دواجاریش له جامی کەنداوی رابردوو بوو، لەو یارییە هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەربوون.