چیرۆكی كاریگه‌رترین هانده‌ر كه‌مترین كه‌س ده‌یناسێت

هانده‌رێكی ئارجێنتینا دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو به پاڵه‌وانی مۆندیالی 1986، ماڕادۆنا ده‌خاته سه‌ر قه‌ڵاندۆش و شانی و وێنه‌یه‌كی مێژوویی خوڵقاند و باس له‌م رۆژه ده‌كات.
زۆربه‌ی هانده‌رانی تۆپی پێ ناوی رۆبێرتۆ كێخاسیان نه‌بیستووه، به‌ڵام له شاره‌كه‌ی خۆیدا، واته سانتافه‌ی ئارجێنتینیا كه‌س نییه نه‌یناسێت، چونكه له یه‌كێك له رۆژه خۆشه‌كانی مێژووی وڵاته‌كه‌یدا رۆڵی دووه‌م كه‌سی گێڕاوه.
رۆبێرتۆ كێخاسی ته‌مه‌ن 66 ساڵ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا به‌شداری كردووه و ده‌ڵیت: ماڕادۆنا كێشی جامه‌كه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام من كێشی جامه‌كه و ماڕادۆناش ده‌زانم، چونكه هه‌ردووكیان له‌سه‌ر شان و ملی من بوون.
ئه‌م هانده‌ره‌ی ئارجێنتینا ده‌ڵێت، ساڵانێكی زۆر له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 1986 كه‌س ناوی نه‌ده‌زانی و باسی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ماڕادۆنا به دوایدا گه‌ڕاو دۆزییه‌وه.
ئه‌و هانده‌ره ده‌شڵێت: ساڵی 2014 دیێگۆ ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر هۆگۆ له به‌رنامه‌یه‌كدا به‌شدار بوو، ئه‌م رۆژه منیان دۆزییه‌وه و ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم بچمه به‌ڕازیل، هیچیان به مارادۆنا نه‌گوتبوو. من له‌دواوه چوومه ناو ستۆدیۆ. هه‌ستیاری به هه‌ردووكمانه‌وه دیار بوو. یه‌كترمان له‌باوه‌ش گرت.
گفتووگۆیه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و هانده‌ر ئارجێنتینایه
دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه، ماڕادۆنا تۆی ناسییه‌وه؟
به‌ڵێ، تاكو چاوی پێم كه‌وت قیژاندی و پڕ له دڵ پێكه‌نی. دوای به‌رنامه‌كه‌ش زۆر قسه‌مان به‌یه‌كه‌وه كرد و بیره‌وه‌رییه‌كانمان گێرایه‌وه. من له‌و كه‌سانه‌م كه خێرا ده‌گریه‌م و قسه‌كردن بۆم ئه‌سته‌م ده‌بێت. كاتێك مارادۆنام بینی، قوڕگم گیرا و نه‌مده‌توانی قسه بكه‌م. زۆر شتی باشم سه‌باره‌ت به مارادۆنا هاتووه‌ته‌پێش.
ئه‌م رۆژه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانت دانا؟
به‌ڵێ، دوای یهكتربینینهوهكهی نێوان من و ماڕادۆنا خه‌ڵك منی بیركه‌وته‌وه، ئێستا له شاره‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵك من ده‌ناسن. هاوڕێیه‌كانم ده‌ڵێن ئه‌م وێنه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ت تاتۆ بكه.
ئایا پلانی پێشوه‌خته‌ت بۆ ئه‌م رۆژه هه‌بوو؟
نا، به هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌شێك له هانده‌ران چوونه ناو یاریگا و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران و لێیان ده‌درا. كاتێك ده‌مویست له‌ده‌ست پۆلیسی مه‌كسیك رابكه‌م، له‌ناكاو ماڕادۆنام له پێش خۆم بینی، بێ ئه‌وه‌ی بیر له بابه‌ته‌كه بكه‌مه‌وه، خێرا مارادۆنام خسته سه‌ر شان و به‌رزم كرده‌وه.
هیچ بیرهوهرییهكت له‌م رۆژه هه‌یه؟
نا. من داوای یادگارییه‌كم له مارادۆنا كرد، به‌ڵام ئه‌و گوتی یادگاری و ئه‌و شتانه بۆ پیرێژنهكانه.
ئه‌مساڵیش بۆ یاری كۆتایی جامی جیهانی له قه‌ته‌ڕ بووی؟
به‌ڵی، پێشتریش له ساڵی 1990 بۆ ئه‌مریكا كۆچم كردبوو و نه‌متوانی بۆ ئیتاڵیا بچم. ساڵی 2014 ته‌نیا تكتی قۆناغی كۆمهڵهكانم بڕیبوو. چوار ساڵ دواتر تكتم ده‌ست نه‌كه‌وت. به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ یاری كۆتایی له قه‌ته‌ر بووم. خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ماڕادۆنا، مێسی له قهڵاندۆشم بكه‌م، كه‌چی پۆلیس رێگه‌ی به هیچ كه‌س نه‌ده‌دا بچێته ناو یاریگا. زۆر دڵخۆشم كه مێسیم به جامه‌كه‌وه بینی، ئه‌و شایسته‌ی باشترینه‌كانه.
له كاتی مردنی ماڕادۆنا هه‌ستت چۆن بوو؟
زۆر دڵگران بووم، به‌م هه‌موو شته‌ی كه ماڕادۆنا به ئێمه‌ی دا، ڕێزمان نه‌گرت. ژیانی هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه و كه‌س نابێ خۆی تێكه‌ڵ بكات. زۆرجار ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س له ئێمه ته‌نیا 24 كاتژمێر ئاگامان له مارادۆنا بووایه، ئێستا ئه‌و مابوو. ئه‌وان دیهگۆیان نه‌پاراست، چونكه له‌وان گه‌وره‌تر بوو. به مردنی زۆر دڵگران بووم.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی


