شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - برۆكسل:
وابڕیاره شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات و سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سارا سكایتێداڵ، سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وابڕیاره سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و چه‌ندین دیداری سیاسیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ئاماژه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد بۆ عێراق كه سێ وێستگه له‌خۆده‌گرێت، روونیكرده‌وه، سه‌ره‌تا له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بنه‌وه و دواتر سه‌ردانی هه‌ولێر و موسڵ ده‌كه‌ن.
سارا سكایتێداڵ روونیكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ماهه‌نگی زیاتر دروستبكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن له‌ڕووی كاری په‌رله‌مانییه‌وه.
سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ عێراق ده‌چنه هه‌ولێر و ده‌یانه‌وێت، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاسایشی پێكهاته‌كان سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپایان بۆ دووپاتده‌كه‌نه‌وه.