ئه‌حمه‌د به‌رواری: شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانێكی گرنگ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن
K24 – برۆكسل:
باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئه‌حمه‌د به‌رواری، باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامدا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه، ئه‌حمه‌د به‌رواری ئاشكرایكرد، بۆ شانده ئه‌وروپییه‌كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقیان بۆ شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا روونكردووه‌ته‌وه و سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپایان كردووه بۆ به‌شداربوون له سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه كابینه‌ی ئێستای لێهاته كایه‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده ئه‌وروپییه كه وابڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌حمه‌د به‌رواری روونیكرده‌وه، سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه، كه كاروباره‌كانیان تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌کە بۆ عێراق و رێكخستنی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی وڵات كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له خزمه‌تی هاووڵاتییان بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ل په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بێت و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان دیارینه‌كراوه ئایا به‌ر له سه‌ردانی ئه‌و شانده ده‌بێت بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان یان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا.