ئه‌سه‌د: دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، دیداری سووریا و توركیا به چاودێری رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار بێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆتایهێنان به "داگیركاری" توركیا بێت.
زیاتر له 11 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا پچڕاون.
له كۆتایی مانگی رابردوودا، وه‌زیری به‌رگری توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، كه له 2011ه‌وه یه‌كه‌م دیداری راسته‌وخۆ و ره‌سمی نێوان هه‌ردوو وڵات بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، به‌شار ئه‌سه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بێت پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و پلانی پێشوه‌خته‌ی سووریا و رووسیا بنیات بنرێن و ئامانجی خۆیان بپێكن و ئه‌نجامێكی دیاریكراو بده‌نه ده‌سته‌وه.
گوتیشی: پێویسته دیداره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی نه‌گۆڕی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی سووریا دابمه‌زرێن و جه‌خت له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به داگیركاری توركیا و راگرتنی پشتیوانی له تیرۆر بكه‌نه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سووریا ده‌ستپێبكات، ئه‌ردۆغان دۆستی به‌شار ئه‌سه‌د بوو، هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی سووریا، توركیا كه‌وته به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌سه‌ده‌وه و ئه‌ردۆغان داوای ده‌كرد، ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بڕوات و ده‌یوت پێویسته هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت.
له 2016ه‌وه، سوپای توركیا سێ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)یه.