مسته‌فا چاوڕه‌ش: ناكرێـت دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوا دەكات پارتی و یەكێتی كێشەكانیان چارەسەر بكەن و نێوانیان بەم شێوەیەی ئێستا نەمێنێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مستەفا چاوڕەش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ماوه بۆیه دۆخی هه‌رێم واده‌خوازێت هه‌مووان پێكه‌وه‌بن.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، داوایكرد هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزی كورد بپارێزن و ئه‌مه‌ش ده‌تواندرێت له‌ڕێگه‌ی دانیشتن له‌گه‌ل یه‌كدا ئه‌وه بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و ناكۆكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناكرێـت دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه و به‌پێویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌زووترین كات كۆببنه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.