كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرایە ئامانج

دیمه‌نێكی شوێنه‌واری كاتیۆشایه‌ك له‌ نزیك كێڵگه‌ی كۆرۆمۆ، وێنه‌: ئه‌رشیڤ
دیمه‌نێكی شوێنه‌واری كاتیۆشایه‌ك له‌ نزیك كێڵگه‌ی كۆرۆمۆ، وێنه‌: ئه‌رشیڤ

K24 – هه‌ولێر:

كەمێك پێش ئێستا كاتیۆشایەك ئاراسته‌ی كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرا و به‌ گوێره‌ی زانیارییەكان هیچ زیانێكی نەبووە.

سەرچاوەیەك لەكێڵگەكە بەكوردستان24ی راگەیاند، گوللـە كاتیۆشاكە لە ناو كێڵگەكەو لەنزیك كۆگایەكی گاز كەوتووه‌تە خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: كاتیۆشاكە لەسنووری خورماتوو ئاراستەی كێڵگەكە كراوە.

لەمبارەیەوە رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ هەواڵەكەی بۆكوردستان24 پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە نازانین مووشەك بووە یان نا و جۆری تەقینەوەكە جارێ دیار نییە، بەڵام دەنگێك لەناو كۆمپانیاكە بیستراوە و تا ئێستا هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە.

 ساڵی رابردوو لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی گازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا بۆیەكەمجار بەیەك موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا.