سیدەکان.. دوو شوانکار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا برینداربوون
K24 – سۆران: تەیفوور محه‌ممه‌د
دوو شوانكار له‌كاتی لەوەڕاندنی مه‌روماڵاتیان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا برینداربوون وبه‌په‌له گواسترانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێیری كوردستان24، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لە لەوەڕگەی گوندی خەلیفان، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (لازم موڕاد حه‌مه‌ده‌مین و بەهزاد ئاودی یوسف)ـی خەڵکی گوندی خەلیفان لەسنووری قەزای سیدەکان برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئیحسان چەلەبی قایمقامی قه‌زای سیدەکان، بە وەکالەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بریندارەکان دۆخیان باشە و گه‌یه‌ندرانه نەخۆشخانەی سیدەکان.
گووتیشی: "ئەو دوو شوانکارەیە بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیا برینداربوونە".