داودئۆغڵۆ بۆ كوردستان24: به‌رده‌وام پشتیوانی له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی ئایندە و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا پشتیوانی خۆی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی ئایندە و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا، له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌رده‌وام پشتیوانی له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر ده‌كه‌ن و وه‌ك پارتی ئاینده ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
داودئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و له رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا كه ئێستا سه‌رۆكی یه‌كێك له شه‌ش پارته سه‌ره‌كییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، " نابێ سنوورەکانی وڵاتەکەمان بۆ دەستپێشخەری و کاریگەریی وڵاتانی دیکە جێبهێڵین" و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه هه‌ر شه‌ش پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ.