فوئاد حوسێن بۆ كوردستان24: سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا پرسیاری له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكردین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كوردستان24 باسی له ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند، تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كراوه كه كۆمپانیای سیمینس رۆڵی باڵاتر له بواری كاره‌بادا ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامی كوردستان24ـی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مانگی ئاداری داهاتوو، ئانالینا بایربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن و حكومه‌تی عێراقیش له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووریدا سوود له ئه‌زموونی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی كاره‌كانی كۆمپانیای سیمینس له عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، كۆمپانیای سیمینس كاره‌كانی قۆناغ به قۆناغ ده‌كات و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه رۆڵێكی باڵاتر له بواری كاره‌با ده‌بینێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین و ته‌واوكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌و سه‌ردانه‌ی سوودانی بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، فوئاد حوسێن، ئاشكرایكرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و له مانگی ئاداری داهاتووش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا پرسیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه كرد، هه‌روه‌ها باسی یاسای نه‌وت و گازی كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پرسیاری لێكردین و گوتی، دۆخی هه‌رێم به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و كاریگه‌ری چییه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای كۆتایی هاتنی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا، بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس سه‌ردانی وڵاتی سویسرا ده‌كات كه سه‌رۆك كۆماری عێراقیش به‌شداری ده‌كات، هه‌روه‌ها له 26ـی ئه‌م مانگه‌ش سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات.