چاڤی و ئانچیلۆتی له باره‌ی كریستیانۆ و كلاسیكۆ وه‌ڵامی كوردستان24 ده‌ده‌نه‌وه

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 ئاشكرای کرد لە بازاڕی زستانە پێویستیان بەوە نییە هێرشبەر بگوازنەوە و ئاشکراشی کرد کە قسەی لەگەڵ کریستیانۆ کردووە و زۆر دڵخۆشە بە یاریکردن لە نەسڕ و پێیوایە بڕیارێکی دروستی داوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆناش لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 دەڵێت، بارسێلۆنا لەسەرووی هەمووشتێکە و ناسناوەکان بۆ بارسا دەبەنەوە، دەشڵیت: هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی کلاسیکۆ لە ریال مەدرید ببەنەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یاریی كۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید له وه‌ڵامێكی كوردستان24 رایگه‌یاند راستە ئێستا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمە، بەڵام ئه‌وان پێویستیان به هیچ یاریزانێكی نوێ نییه، ده‌شڵێت: ئێمە پێکهاتەیەکی باش و هێرشبەری زۆر باشمان هەیە و متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە، پێویستمان بەوە نییە هێرشبەری نوێ بگوازینەوە یانەکەمان.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی كوردستان24، له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كارلۆ ئانچیلۆتی گوتی: دوێنێ کریستیانۆ رۆناڵدۆم بینی، ئەو زۆر باشە، ئەو لێرە زۆر دڵخۆشە و زۆر بەجۆش و خرۆشە، ئێرەی زۆر بەدڵە و ئەم وڵاتەی خۆش دەوێت، ئەو دڵخۆش دیاربوو تامەزرۆ دیاربوو بۆ ئەوەی لێر دەست بە یاریی بکات، پێموایە بڕیارێکی دروستی داوە هاتووەتە سعوودیە.
چاڤی بۆ كوردستان24: هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه
چاڤی ھێرناندێز بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا وه‌كو راهێنه‌ر ده‌گاته یارییه‌كی كۆتایی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین نازناو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ببه‌مه‌وه.
چاڤی ده‌شڵێت: هەمیشە گوتومە بارسێلۆنا له‌سه‌رووی هەموو شتێکەوەیە، ئەوەی گرنگ و پێویستە ئەوەیە بارسێلۆنا نازناوەکان بەدەست بهێنێت نەوەک من، وەکو راهێنەری یانەکە هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوە دەبێت لە یاریی کۆتایی تێبکۆشم تا لەسەر ئەستۆی ریال مەدرید ببینە پاڵەوانی سوپەری ئیسپانیا، بەرامبەر ریال مەدرید هەموو شتێک دەکەین تاکو بتوانین لێیان ببەینەوە چونکە ئەرکی ئێمەیە نازناوەکە بەدەست بهێنین.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریی كۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی شا فه‌هد له سعوودیه ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.