قایمقامی هه‌ولێر: ئێستا تێرمیناڵی هه‌ولێر-به‌غدا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی حكومییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی شوفێرانی تێرمیناڵی هه‌ولێر-به‌غدا، قایمقامی هه‌ولێر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی ئه‌و تێرمیناڵه‌ی به‌كرێگرتبوو، كاره‌كه‌ی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه و لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی كاروانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و پۆسته‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان شوفێران و كارمه‌ندانی تێرمیناڵه‌كه دروستبوو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌شت كه‌س له‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژانی رابردووی تێرمیناڵی هه‌ولێر-به‌غدا ده‌ستگیركراون به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ك و پابه‌ندنه‌بوون به خاڵه‌كانی گرێبه‌ستی به‌كرێدانی تێرمیناڵه‌كه و رێنماییه‌كانی كاركردن.
هه‌روه‌ها قایمقامی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، تێرمیناڵی هه‌ولێر-به‌غدا سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره و ساڵانه له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه به‌كرێ ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی دروستبوون ئێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی تێرمیناڵه‌كه ده‌كرێت و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاسایی بووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی قایمقامی هه‌ولێر، نزیكه‌ی 400 شوفێر له تێرمیناڵی هه‌ولێر-به‌غدا كارده‌كه‌ن و ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له شوفێران وه‌رناگیرێت و چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی دارایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ندیكا بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی تێرمیناڵه‌كه به‌پێی رێنمایی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگیرێت.